الخميس، 1 أبريل 2010

نامەی كوردەكانی سوریا بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان

زۆر بەرێز / بان كی مۆن سكرتیری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان
لە ڕێگای / ئۆفیسی هەولێر/ بایتەختی هەریمی كوردستان / عیراق
سلاو و ڕێزێكی بێ‌ پایان:
ئێمە كەوا لێرە گردبووینەتەوە لە بەردەم بارگاكەتان بە مافیًكی یاسایی خۆمانی دەزانین – تابتوانین لە یادی شەشەم سالًە 12/ئاداری 2004 كەوا بە یادی كارەساتە دلتەزیًنەكەی یاریگای قامشلو ناسراوە:
هاتووین گوێمان لێ بگرن و وەلاممان بدەنەوە كەوا ئێمە كوردانی سوریای دانیشتوانی هەرێمی كوردستانین لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 12/3/2004 خەڵكی سیڤلی قامشلۆ بۆ دەربڕینی ڕای ئاسایی خۆیان لە سوریا لە قامشلۆ كۆبوونەوە – پەیامی مرۆی ئاشتی ئاراستەی ڕژێمی سوریا بكەین تیایدا ئێش و ئازارو مەینەتییەكانی خۆیان ئاراستەی دونیا بكەن بەڵام  زۆر بەداخەوە دام و دەزگا دڕندەكانی ئەمنی سوریا زۆر بێ بەزەییانە بێ گوێدانە هیچ یاسا و ڕێسا و بنەماكانی مافی مرۆڤ بێ ئەوەی هیچ حیسابێك بۆ ڕای گشتی جیهان بكەن بە گوللە و بە ئاراستە كردنی لوولەی تفەنگەكانیان بەرەو سینگ و كەللەی سەری ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتە و خەڵكی بێ تاوانی بێ بەرگری وەڵامیان دانەوە  چەندین خەلكی بێتاوانیان كوشت بە سەدان برینداریان خستە گۆرێ ترس و تۆقاندنیان خستە نێو كۆمەڵانی خەڵكی ئاسایی.
ئەم كارەساتە بووە هۆی گرژبوونی بارودۆخەكە و پەرەی سەند-بەمە گشت شوێنە كوردنشینەكان هاوسۆزی خەڵكی بەشەڕەفی كوردنیشتەجێی سوریا هەڵسان بە ئەنجامدانی ڕاپەڕینێكی سەرتاسەری كە گشت گوندو شار و شارۆچكەكانی گرتەوە تا گەیشتە پایتەختیش. بەڵام دیسان ڕژێمی دیكتاتۆری سوریا بە ئاگر و ئاسن وەڵامی دانەوە دەیان كەسی تریان كوشت سەدانیان بریندار كرد چەندین گەنج و لاو و ژن و پیاویان خستە زیندانەكانەوە دەیان كەس بەو هۆیەوە پەككەوتەبوون.
هەتا ئێستاش لە بەر دڕندەیی و چاو سوركرنەوەو تۆكمەیی دامودەزگا داپلۆسێنەرەكانی وڵاتی سوریا زیانەكان بە تەواوی ئەژمار نەكراون,نەتواندراوە بزاندرێن-زیانەكان یەكجار زۆرن كارەساتەكە زۆر جەرگبڕ بوو زامەكەی زۆر قورسە بەلام ئیمە دڵنیاین كەوا دادپەروەری نێودەولەتی ریگای خۆی دەگرێت ئێوە ڕێگا نادەن خەڵكی بێ دەسەڵات و بێ تاوانی سیڤیل ئاوا بێ بەزەییانە لە ژێر ستەمكاریدا ژیان بەسەر بەرێ بۆیە چەند داواكاریەكمان  هەیە ئاراستەی ئیوەی بەرێزی دەكەین ئومێدەوارین ئێوە پەناگای ستەم لێكراوان بن و وەڵاممان بدەنەوە.
داواكاریەكان:
1.تۆماركردنی داوایەكی یاسایی نێو دەولەتی دژ بە ڕژێمی سوریا تا بەرەو ڕووی دادگای نێودەوڵەتی بكرێتەوە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەستی خەلكی بێ تاوان بە كوڕ وكچانی وڵات لە ژێر كاریگەری ڕەگەز پە رستی و شوفینیانە وتەنها لە بەر ئەوەی كوردن. كە وا بووە هۆی كوشتنی دەیان گەنج و لاو و دەركردنی سەربازە كوردەكانی سوریا، گشت ئەو ئەنجامانەی كەوا لیّی كەوتۆتەوە.
2. پاك كردنەوەی گرتووخانەكانی سوریا ئازاد كردنی گشت گیراوەكانی سیاسی و هزرو بۆچوونی جیا بە گشت چین و توێژەكانیەوە لەوانە كوردەكان بە تایبەتی. 
3.ڕسواكردنی سیاسەتی شوفینی ڕەگەز پەرستی ونەتەوە پەرستی ڕژێمی سوری –بەرگرتن لە جێبەجێكردنی گشت پروژە شوفینیەكانی ڕژێمی سوری كەوا بە بیانوی جیاجیا دەیان كرد  بە مەبەستی پاكتاوی نەژادی ولە نێو بردنی كورد لە سوریا وەك /تەعریب ( بەعەرەب كردن) وپشتێنە ئەمنیەكان كەوا پشتێنەی ئەمنی داناوە لە نێو گشت كوردانی وڵات روژهەلات و ڕۆژئاوا وكوردانی سوریا وتوركیا و سەرژمێریە نەتەوەییەكان و گۆڕینی ناوی گوند وناوچەو شوینەوار و گۆڕینی دیموگرافیا و لەمپەردانان لە پبَش قوتابییە كوردەكان تا خوێندن تەواو نەكەن هەتا دوای ڕاگرتنی كاركردن بە بڕیاری 49 كەوا گشت كوردەكان مەحروم دەكات لە مافەكانیان وەك هاوڵاتی نمرە دوو دەمێننەوە.
4.چارەسەركردنی كێشەی كورد وەك كێشەیەكی سیاسی نەك مامەڵەكردن لەگەڵیدا وەك بارودۆخیكی ئەمنی وڵات ببێتە وڵاتێكی یاسایی دیموكراتی مافی گشت تاكەكان تێیدا بەرجەستە بیت، بە یەكسانی لە ژیر یاسادا گشتمان وەك یەك بین بێ جیاوازی چونكە ئەو بارودۆخە ژیانی ئێستاو دواڕوژی 3 ملیۆن هاوڵاتی كوردی خستۆتە ژێر مەترسیەوە.
لە  كۆتاییدا داواكارین بە تەنگمانەوە بێن گەلی ستەمدیدە لەو مەینەتە قورتار بكەن تا دەنگمان كە دەنگی ڕاستی و حەقیقەتە بە ڕای گشتی جیهان لە ڕێگای ئێوەوە ئەم ستەمە لە سەر خەڵكی بێ تاوانی سوریا بە گشتی لابەرین دژی بوەستین.
لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزو پێزانینماندا.
هەر بژین و تەمەن درێژ بن بۆ كێشە دیموكراتیەكان ومافەكانی مرۆڤ و گەلان.
11_ ئازار _ 2010   
لیژنەی ڕێكخستنی كۆبوونەوەی ئاشتی
 لە پێش بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق