ئافره‌ت وپێشمه‌رگه‌و چیا
باوکی دوین
له‌چوار چێوه‌ی چیاکاند
بولبلێکی باڵ خوێناوی
وا ده‌خوێنێت
سینه‌ی قه‌ڵغانی جه‌نگێکه
تیری ڕاوکه‌ر ده‌یپێکێت و
نایبه‌زێنیت
ده‌م و چاوی تۆز له‌باروو
قژ.....ئاڵاوه
سه‌رده‌مێکه ده‌زگیرانی
چه‌کێکه
له‌خه‌باتدا نه‌دۆڕاوه
2
قومرییک
فه‌رشی دۆڵی جێ هێشتوه
ڕووی له‌تیشکی خۆری که‌له
چییای به‌رز
شه و‌نمی گیای... بۆ ڕاخستوه
له‌دامێنی شا باڵه‌کان
جه‌کێکی مه‌رگی گرتوه
شاخ به شاخ و
دۆل به‌دۆڵ
چاوه‌ڕوانی ئاسۆیه‌که
په‌یمانی......ئازادی
بۆ...مۆر بکات
تائه‌وکاته
ده‌زگیرانی جه‌کێکه
خه‌باتی..ماره کردوه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق