
ن. نوری حەمید بریمۆ
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: راستی نوری حەمید
رۆژنامەی ئاسۆ
جارێكی تر زه‌نگی مه‌ترسی له‌و وڵاته ئه‌فه‌ریقیه‌دا لێیدایه‌وه كه به قۆناغێكی زۆر دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و قۆناغه‌ش له ئه‌نجامی چه‌ند سه‌رده‌مانێكی پڕ له سته‌مكاری و زۆرداری مرۆیی پاكتوی ڕه‌گه‌زییه‌وه دروست بووه. ئه‌وه‌ی قوڕه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی سودان خه‌ستتر كرد ئه‌و كاته بوو كه هێزه‌كانی حكومه‌تی خه‌رتوم هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هه‌رێمی دارفۆری ئارام كه دواجار په‌نای برد بۆ ڕای گشتی جیهانی و دیدو سه‌رنجه‌كانی بۆ ل لای خۆی ڕ‌اكێشا و گرنگیپێدانێكی زۆری كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وه‌بوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا ڕژێمی سودانی پابه‌ند كرد كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت له دژی خه‌ڵكی بێدیفاعی دارفۆر، چونكه له‌و هێرشانه‌یدا تاوانێكی خوێناوی كه‌م وێنه‌یان به‌رپا كرد.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی خه‌رتوم پێشتر و ئێستاش بێتاوانی خۆی له‌و تاوانكارییانه ده‌رده‌بڕێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه شاڵاوه‌كانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام نه‌داوه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی سودان عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر نكۆلی له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی هیچ كامێك له‌و تاوانانه‌ی له دژی دارفورییه‌كان ئه‌نجام دابێت و دژی هه‌ر جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیش له كارووباری وڵاته‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه و پێیوایه ئه‌وه‌ی له دارفۆر ڕووده‌دات بریتیه له كاری دۆسیه‌یه‌كی ناوخۆیی ڕووت و بۆ هیچ لایه‌نێك نییه توخنی بكه‌وێت یان لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا بكات.
به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌وه ڕوویدا كه چاوه‌ڕوانی لێده‌كرا و ده‌كرا ڕووبدات. ئه‌وه‌بوو زه‌نگی خه‌ته‌رناكی له ده‌رگای وڵاتی سودانی دا، دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته ڕه‌خنه‌گره‌كه‌ی له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی سووربوونی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له‌و سیاسه‌ته شمولییه‌ی كه پیاده‌ی ده‌كات له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عه‌سكه‌رتاری سودان سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی خه‌رتوم له گرتنه‌به‌ری زمانی دیالۆگ و گفتووگۆكردنی دیموكراسیانه هه‌ڵده‌هات و ڕازی نه‌بوو پێكهاتن له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه و ئۆپۆزسیۆنی سیاسی‌دا بكات، هه‌روه‌ك گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌كانی كۆمه‌ڵی عه‌ره‌بیش نه‌بوو، به‌ڵك ئه‌وه‌ی به ته‌ده‌خولی دراوسێكانی زانی و هیچ گرنگییه‌كی نه‌دا به بڕیاره‌كانی جیهانی ئیسلامی و ناوه‌ندی ده‌وروبه‌ری ئه‌فه‌ریقی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش.
له دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سودان هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ناوخۆی سوداندا سه‌پاند و زمانی سیاسه‌تی ئاگر و ئاسنیان گرته‌به‌ر و مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كرد، به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر سووكایه‌تی پێكردنه شۆڤێنییه‌كانیان چڕتر كرده‌وه به‌بێ هیچ ڕكابه‌رییه‌ك له دارفۆر و هه‌رێمه‌كانی تریشدا، له ئه‌نجامدا ئه‌م ڕه‌فتارانه‌یان بووه‌هۆی سه‌رسوڕمانی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندارن و گرنگی به باروودۆخی سودان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا هاوسۆزن، به تایبه‌تیش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه سه‌ره‌تا له‌وه ده‌چوو هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی نه‌بێت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌نها په‌نابردن نه‌بێت بۆ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه ڕێگه‌ی پێده‌دات ده‌ستتێوه‌ردانی یاسایی بكات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی هه‌رێمی دارفۆر، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی دۆسێی ئه‌وانه‌ی تاوانبارن به ئه‌نجامدانی تاوانكاری نامرۆیی بۆ به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان و دادگاییكردنی تاوانكاران و گه‌ڕان به دوای هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێنبه‌ربوونه مرۆییه له ڕێگه‌ی دانانی سنوورێكی كۆتایی بۆ ئه‌و تراژیدیا مرۆڤایه‌تیانه‌ی كه له‌و هه‌رێمه‌دا درێژه‌یان هه‌یه و به‌به‌رچاوی هه‌موو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
هه‌ر به ڕاستیش له‌م دواییانه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جدییه‌تی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به باروودۆخی هه‌نووكه‌یی سودان كه هه‌میش جێگه‌ی نیگه‌رانیه، ئه‌وه‌بوو داواكاری گشتی له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی یاداشتێكی ده‌ستگیركردنی له دژی سه‌رۆكی سودان عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر ده‌ركرد ئه‌ویش له دوای تاوانباركردنی به تێوه‌گلانی له ئه‌نجامدانی شه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی دارفۆر، ئه‌وه‌ش له په‌راوێزی تاوانبار كردنی و سه‌لماندنی تێوه‌گلانی به شه‌خسی له پلاندانان بۆ كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی سه‌دان هاوڵاتی بێ‌تاوان له‌و هه‌رێمه كاره‌ساتباره‌دا. له لایه‌كی تریشه‌وه ڕێكخراوه داكۆكیكاره‌كان له مافه‌كانی مرۆڤ به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و له پێش هه‌مووشیانه‌وه فیدرالیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ په‌له‌یان كرد له پشتیوانی كردنی ئه‌م هه‌نگاوه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه به بڕیارێكی دادوه‌رانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان دایه قه‌به‌ڵه‌م كه بڕیارێكی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه و سننوردانانێك بۆ دیارده‌ی توندوتیژی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر، ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند لایه‌نێكی فه‌رمی سودانی هێرشیان كرده سه‌ر بڕیاری ناوبراو‌و به نایاساییان دایه قه‌ڵه‌م و به هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه‌یان دانا بۆسه‌ر سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان كه ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی كردۆته ئامانجی خۆی. له‌نێوان ئه‌و پێشوازییه به‌رفراوانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بڕیاره كرا و نێوان نكۆلی لێكردنی حكومه‌تی سودان و بایكۆتكردنی بڕیاره‌كه‌دا و دانانی به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سودان، مرۆڤی سودانی به سه‌رسووڕماوی ماوه‌ته‌وه و هیچ ده‌رفه‌ت و هێزێكی نییه ته‌نها بانگهێشت كردنی لایه‌نگرانی دیموكراسی و دادگای عادیلانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه جووڵه‌ی پراكتیكی بۆ پاراستنی و ڕزگاركردنی له كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سودانی كه له‌وانه‌یه تاكڕه‌وانه بكه‌ونه ژێر چه‌پۆكی ژماره زۆره‌كانی هێزی جه‌نجاوید كه به درێژی و پانی وڵاته‌كه‌یاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی سودان د‌رك به‌وه ده‌كات كه هیچ ده‌ربازبوونێك نییه له قه‌مچی دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها پابه‌ندبوون نه‌بێت به بڕیاره‌كانیه‌وه و پێویسته له‌سه‌ری ڕێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بگرێت و سه‌ری ترۆپكی ده‌سه‌ڵات له سودان بداته ده‌ستی دادگاكه، واتا سه‌رۆك ئه‌لبه‌شیر. كه‌واتا ئایا له سه‌ره‌تای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌وه سودان به عه‌قڵانیه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دا ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی ئیجابی بچێته ژێر پێوه‌ره‌كانی دادوه‌ری و پابه‌نی بكات به ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه پێده‌چێت زۆر مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بێت؟ ئایا له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌رئه‌نجام و ئاكامه‌كان چی ده‌بن، واتا له هه‌ردوو باری جووڵانه‌وه‌ی سودان به نێگه‌تیڤانه و پۆزه‌تیڤانه له‌گه‌ڵ خواستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كاتێك داواكاریه‌كه به‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌رۆكی سودانه؟.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق