
ن. نوری حەمید بریمۆ
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: راستی نوری حەمید
ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی توركیادا ڕووده‌دات، ئه‌و توركیایه‌ی كه له گێژاوی قه‌یرانی ناوخۆدا گوزه‌ر ده‌كات، جگه له ناونانی به پڕۆسه‌ی پاكتاوكردنی چه‌ند حساباتێك له‌نێوان لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی توركیادا، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ناكرێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی ماراسۆنی له كێبڕكێدان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسای وڵات‌دا نه‌وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ردووكیان، به‌ڵام چه‌ند دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤی گه‌وره سه‌ریان هه‌ڵداوه كه ئه‌م بانگه‌شه‌یه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م به‌رزی و نزمیانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی واقیع ڕووده‌ده‌ن له شێوه‌ی ململانێیه‌كی داگیرساودا له‌نێوان دوو به‌ره‌ی گه‌مه‌كه‌دایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس داده‌نرێت بۆ كاروانی دیموكراسی هیوا بۆ خوازراو و دواخراو له یه‌ك كاتدا له توركیادا، ئه‌و كاروانه‌ی دیموكراسیش ئێستا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆسپی گه‌وره بۆته‌وه كه له‌وانه‌یه ببنه‌هۆی په‌لكێشكردنی ئه‌م كۆماره گیرۆده‌بووه به چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵتۆقیوی ناوخۆ و چه‌ندین گرفتی ئیقلیمی هه‌ڵپه‌سێردراو و بوونی چه‌ندین ئاوات و خواستی ده‌ره‌كی په‌كخراو بۆ ناو گێژاوی قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه كه چه‌ند ناوه‌ندێكی تۆپاماروسی خۆمه‌ڵاسداو له پشت دروشمی عه‌لمانیه‌ت و ئه‌وانه‌ی خۆیان هه‌ڵواسیوه به پڕۆژه‌ی چاكسازی ئه‌ردۆگانه‌وه كه عه‌لمانییه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه. هه‌روه‌ك كارده‌كه‌ن بۆ ڕاكێشانی به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی ئه‌و كۆماره‌دا كه به میرات له مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ریه‌وه به ته‌نها بۆیان ماوه‌ته‌وه. كه‌واتا ئه‌م هێز و لایه‌نانه به هه‌موو هێز و كارنامه‌یه‌كی ژێراوژێر و ئاشكرای خۆیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی چه‌نده‌ها جۆری فشار له دژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپێچی دادگای ده‌ستووری باڵای توركیای بكه‌ن له هه‌وڵێكدا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كار و چالاكییه‌كانی و وه‌ده‌رنانی له گۆڕه‌پانی سیاسیی توركیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م پارته لێهاتوویی و كاریگه‌ری خۆی نیشاندا له دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستی هێنا كه به‌هۆیه‌وه ڕێگه‌ی پێدرا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار. پێده‌چێت دیارترینی ئه‌و نیشانه و دیمه‌نانه‌ی له باره‌ی ده‌ستدرێژی عه‌لمانییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر ئیسلامییه‌كان به‌دی ده‌كرێن، سه‌رباری دادپه‌روه‌رییان و ئه‌و ڕێكی و چوونیه‌كییه‌ی كه به یه‌كسانی له وڵاتی ئه‌نادۆڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له‌مباره‌دا پێده‌چێت كاره‌كان بته‌قنه‌وه له ئه‌نجامی نووزه‌درێژی به‌ره‌ی عه‌لمانی كه واپێده‌چێت سوور بن له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌یانه و به‌پێویستی ده‌زانن كه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاببرێن له ڕێگه‌ی دادگاییكردنیان له‌سه‌ر نیازه‌كانیان نه‌وه‌ك له‌سه‌ر كار و كرداره‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه بكه‌وێته گێژاوی بۆشاییه‌كی سیاسیشه‌وه كه له چاوه‌ڕوانیدان. دیارترینی دیارده و ئاماژه‌كانی توركیای ئه‌مڕۆ ئه‌مانه‌ن:
1- درێژه‌پێدانی حاڵه‌تی ئه‌ردۆگانی له‌لایه‌ن هه‌ندێك ناوه‌ندی به‌هێز و ئه‌وانه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنیان له‌ده‌ستدایه له‌ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیدا ئه‌ویش به ئامانجی هاندانی ناوه‌نده عه‌لمانییه‌كان بۆ هه‌ڵسانیان به خۆپیشاندانی میللی ڕێكخراو به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی نائارامی و پاشاگه‌ردانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و فشار خستنه‌سه‌ر دادگا به ئاڕاسته‌ی په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی زووتری هه‌ڵبژاردن.
2- نانه‌وه‌ی هه‌ندێك نیگه‌رانی ئه‌منی و نائارامی به جۆرێكی نائاسایی له‌لایه‌ن چه‌ند تۆڕێكی مافیایی توركوشی توندڕه‌وه‌وه كه ئامانجیان نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دروستكردنی بارودۆخێكی ترسناك بوو كه به‌هۆیانه‌وه ژیانی ئابووری تێكبده‌ن و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له توركیا بترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌به‌ر له‌وه‌ی بیر له هه‌ر وه‌به‌رهێنانێك بكه‌نه‌وه له‌ناو خاكی نائارامی توركیادا.
3- هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی هێزی شه‌قامی عه‌لمانی بۆ شۆكپێكردنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و نیشاندانی وه‌ك پارتێكی لاواز به‌جۆرێك كه ئیتر له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی نوێنه‌رایه‌تیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت ئه‌گه‌ر بێت و زوو بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی وای لێبكات ناچار بێت بكه‌وێته‌ناو داوی هانابردن بۆ ئه‌جێندایه‌كی ئیسلامیانه‌ی شاراوه، به‌ڵام ئه‌جێندایه‌كی داپڵۆسێن به درێژی و به پانی. هه‌روه‌ها وا نیشان بدرێت كه به‌دوور نازانرێت ئه‌ردۆگان په‌نا ببات بۆ ئه‌گه‌ری له‌مجۆره له كاتی پێویستدا، سه‌ره‌ڕای د‌رك پێكردنی ئاستی مه‌ترسی هاوپه‌یمانێتییه‌كی له‌مجۆره كه كاریگه‌ری و گۆڕانكارییه‌كانی له سنووره‌كانی هه‌ڵبژاردندا ناوه‌ستن به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌ردۆگان ده‌یخوازێت.
4- كه‌ڵه‌كه‌بوونی گرفت و كێشه‌كان به ئامانجی شكست پێهێنانی حكومه‌ت و په‌لكێشكردن و لادانی له ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی، بۆئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ بنوێنێت كه به‌هۆیانه‌وه پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت له ناوه‌رۆكی چاكسازییانه‌ی خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. وه‌كو چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی له‌سه‌ر په‌رله‌مان و دادگا و ده‌ستگیركردنی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی و ژه‌نراڵه خانه‌نشینه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌كان دراونه‌ته قه‌ڵه‌م و تاوانباركراون به جۆشدانی ڕق و كینه له دژی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت.
5- ده‌هۆڵ لێدان بۆ باكگراوندی ئیسلامی ئه‌ردۆگان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كان پێیان قبوڵ نه‌بێت و بۆئه‌وه‌ی كلیلی بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا له ده‌ستی عه‌لمانییه‌كاندا بێت به‌بێ كه‌سی دیكه.
6- پێداگریكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ سوپا له‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌وه، ئه‌وه‌ش مانای داخستنی سه‌رجه‌م ڕێگا دیپلۆماسییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆگاندا كه بیر له گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كدا بۆ كێشه‌یه‌كی له‌مجۆره كه پێشتر توركیای تووشی شۆك كردووه و داهاتووش ده‌یكات، مادامه‌كی به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه.
7- تێوه‌گلاندنی ئه‌ردۆگان و هاندانی بۆئه‌وه‌ی ڕۆڵی ناوبژیوان ببینێت له پڕۆسه‌ی پێكهاتنی نێوان سوریا- ئیسرائیل، كه وا پێده‌چێت به‌م نزیكانه له ئاسۆوه هیچ ئومێدێكی ئه‌وتۆی نه‌بێت.
ئه‌م خاڵه گرنگانه و چه‌ند خاڵێكی شكلی تری وه‌ك هه‌وڵدانی كوده‌تایی شكستخواردوو و دانانی دارگۆچان له كاروانی دۆسیه‌ی قوبروس و چه‌ندانی تریش، به چه‌ند نیشانه‌یه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویست داده‌نرێن له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی عه‌لمانییه‌كان و گه‌وره‌كانیان.
ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا خۆیان مه‌ڵاسداوه، هه‌رگیز واز له ئه‌ردۆگان ناهێنن بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت كاروانی حزبه‌كه‌ی ته‌واو بكات له‌پێناوی ده‌رهێنانی توركیا له‌ناو قوڕگی گێژاوی ئه‌و قه‌یرانه.
كه‌واته ئایا پاشاگه‌ردانی سیاسی و سه‌رشه‌قام جه‌سته‌ی توركیا داده‌گرێت بۆئه‌وه‌ی سوپا كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی دوور نییه؟
ئه‌ردۆگان پێشتر و ئێستاش توركه‌كان له‌وه دڵنیاده‌كاته‌وه كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری دیموكراسی به‌ڕێوه‌یه و خۆیشی به شه‌خسی هه‌ست به هیچ نیگه‌رانییه‌ك ناكات له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به توركاندنی ململانێكه، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه چوو كه بڕیار له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت بدرێت، ئه‌وا له‌و كاته‌دا كێ زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی عه‌لمانییه‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه تووشی په‌تای كوێری ده‌سه‌ڵاتخوازی بوون، به‌تایبه‌تیش كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا هاوسۆزی ئه‌ردۆگان و هاوه‌ڵه‌كانیانن. ئه‌گه‌ر ناوی پارته نوێیه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت له كاتێكدا كه ناچار بێت بۆ گۆڕینی ناوه‌كه‌ی له دوای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م پارته‌ی ئێستا، ئه‌وا درێژه‌پێدانێكی سروشتییه به به‌رنامه‌ی (ئه‌ربه‌كان) كه له پێش خۆیدا له وڵاته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوو كه حوكم درا و ڕێگه‌ی كاركردنی سیاسیشی لێ قه‌ده‌غه‌كرا. به‌هه‌رحاڵ كه‌س نازانێت له پشت په‌رده‌كانی عه‌لمانییه توركوشییه‌كانه‌وه چی ڕووده‌دات و هه‌رگیز ئۆقره ناگرن مادامه‌كی پیاوه‌كانی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه دوورن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بیپچڕنه‌وه سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان حسابیان بۆ كراوه له‌ناو گۆڕه‌پانی گه‌مارۆدراوی توركیا له‌نێوان به‌رداشی عه‌لمانییه‌كان و ئیسلامییه‌كاندا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق