ن. نوری بریمۆ
له عه‌ره‌بییه‌وه: راستی نوری حەمید
به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سه‌رده‌م و به‌دوای یه‌كدا هاتنی سه‌ده و ده‌یه و ساڵ و مانگ و هه‌فته‌و ڕۆژه‌كانه‌وه و له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌میی ته‌مه‌نی قۆناغه‌كاندا، ده‌بینی هه‌ندێك له كێشه و ململانێ و ناكۆكییه‌كانی مرۆڤایه‌تی بوونه‌ته ڕابردوو باسیان نه‌ما...!. هه‌ر كه مرۆڤایه‌تی پێی نایه سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌وه كه به گڵۆبالیزم و موژده‌هێنه‌ری دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و مافپێدانی نه‌ته‌وه‌كان ناسراوه، هه‌ستێك له لای زۆرێك گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان دروستبووه، سه‌ره‌ڕای كه‌ڵه‌كه‌بوونی بارگرانی چه‌ندین گرفت و مه‌ینه‌تی و خه‌مباری له ڕووی مافه‌كانیانه‌وه. ئه‌و هه‌سته له گه‌شبینییه‌كی وریایانه و ڕێژه‌یی دوور له ڕه‌شبینی ده‌چێت.
له ڕاستیدا ئه‌وه گه‌شبینی خه‌ڵكانێكی پێهیوا نیه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه هه‌ڵپه‌ستێردراوه‌كانیان، به‌ڵكو بریتیه له گه‌شبینیه‌كی شه‌رمنانه‌ی كۆمه‌ڵی ئاده‌میزاد ئه‌وانه‌ی كه به تامه‌زرۆیی و وریاییه‌وه ده‌ڕواننه میكانیزمێكی كارا كه به هۆیه‌وه ده‌ربازییان بێت له هه‌ندێك خه‌م و په‌ژاره‌یان و له‌و بێبه‌ری بوونه‌یان كه به درێژایی سه‌رده‌مانێكی زۆر سته‌میان لێكراوه.
ئه‌م گه‌شبینیه‌ی كه به‌شێك له ئیجابیاتی له هه‌گبه‌ی خۆیدا بۆ هه‌ڵگرتوون بووه ئه‌ندێشه، هه‌روه‌ك چۆن هاوڵاتیانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئێمه‌ی به یه‌كسانی خستووه‌ته ئه‌ندێشه‌وه وه‌ك زۆرێكی تر له‌و نه‌ته‌وه په‌راوێزخراوانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا ده‌ژین و شۆڕشی زانیارییه‌كان دایپۆشیون و وایكلێكردوون بچنه ئه‌و باوه‌ڕه‌وه كه ئیتر ئه‌وانیش له سه‌ده‌مێكی مۆدێرندا ده‌ژین كه تیایدا هیچ كه‌سێك ناتوانێت فێڵیان لێبكات یاخود زیاده‌ڕۆییان له به‌رامبه‌ردا بكات یان چه‌پڵه‌یان پێ لێبدات و به كاڵایه‌كیان هه‌ژمار بكات و له ئێستا به‌دواوه به دروشمی بریقه‌دار و بێ بنه‌ما ساتمه‌یان پێبكات، ئه‌و دروشمانه‌ی كه به هۆیانه‌وه هه‌ر له زه‌لكاوی دواكه‌وتوویی و نه‌زانی و سته‌م و به نامۆیی له نیشتمانی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه. ئه‌مانه وایانكردووه هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌وان قۆناغی لاوازییان تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له‌وه گه‌وره‌ترن كه هه‌ر كه‌سێك وه‌ك جاران دیماگۆگیان بكات یاخود ساڵانی ته‌مه‌نیان و هیواو ئاواته‌كانیان لێ زه‌وت بكات یاخود به بێبه‌ری حوكمی خۆی بدات به سه‌رییاندا، هه‌روه‌ك پێشتر هه‌مان حوكم دراوه به‌سه‌ر باو‌و باپیرییاندا.
له كاتێكدا كه زانست و ته‌كنۆلۆجیا پێشكه‌وتووه و به هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌شه‌وه بیروڕا شمولییه‌كان بوونه‌ته كاڵایه‌كی باو‌و به‌كارهاتوو، ئیتر هیچ سوودێكیان نیه نه بۆ خاوه‌نه‌كانیان و نه بۆ ئه‌وانه‌ش كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گزنگی هه‌زاره‌ی سێیه‌م كه به هاتنی تا ڕاده‌یه‌ك بووه مایه‌ی هاندان و فه‌رامۆشیمان، ئیتر ئه‌و بیرۆكانه كاریگه‌رییان نه‌ما و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مووشمان هه‌ر به‌نده‌ی خوداین.باگڕاوندی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره بیره به‌رته‌سكانه‌یان هێناوه‌ته ئاراوه و كار بۆ به بازاڕكردنیان ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌مان به په‌رته‌وازه‌یی و سه‌رلێشێواوی و ترسنۆكی به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێكه كه له ده‌وروبه‌رماندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له سێبه‌ری ناڕوونی ئاینده‌مان كه ته‌نها له ئه‌ندێشه زیاتر هیچی تر نیه. خۆ ڕاسته كه چه‌ند سه‌رده‌مێكی تاریك به ڕه‌شێتی خۆیان ئێمه‌یان له قاقڕوزه پێچابوو، پاشان چوون و ئاوابوون، به‌ڵام وا دیاره به حوكمی گۆڕانی بارودۆخ به یه‌كجاری گوزه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پاشماوه به ئێش و زیانبه‌خشه‌كانی بۆ نموونه وه‌ك په‌ی نه‌بردن به ئێستا و ترسان له ئاینده هێشتا سه‌ر و مێشكی ئێمه‌ی گه‌لانی جیهانی خۆرهه‌ڵاتیان جێنه‌هێشتووه، مادامه‌كی زۆرێك له ئێمه خه‌ڵكانی به هه‌ست و سۆزین.
مادامه‌كی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كانمان به كۆمه‌ڵ دوورخراونه‌ته‌وه له درێژه‌پێدانی ژیانی ئازادانه و كلتووری دیموكراسی و به‌شه به‌هێزه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان له توانایاندایه بازرگانی به زۆرینه‌ی لاوازه‌وه بكه‌ن و له بازاڕه ڕه‌شه‌كانی بیانفرۆشن، ئه‌و بازاڕانه‌ی كه تیایاندا كڕین و فرۆشتن به ئاده‌میزاده‌كانه‌وه ده‌كرێت به جۆرێكی زۆر بێزه‌ییانه و به‌بێ حساب. به حوكمی به‌رده‌وامبوونی واقیعێكی ئاوه‌ها خراپ كه تیایدا سته‌مكار له‌سه‌ر حسابی سته‌ملێكراوان ڕاده‌بوێرێت له سایه‌ی سه‌روه‌رییه‌كی له‌و جۆره‌دا كه به چه‌مكدارترین فه‌رمانڕه‌وایی ناڕه‌وا داده‌نرێت و جڵه‌وی چاره‌نووسی پێكهاته‌ی وڵاته‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه شتێكی زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر بێت‌و خه‌ڵكانی شه‌ره‌فمه‌ند ئه‌وانه‌ی كه ڕێز له خۆیان ده‌گرن و له پێناوی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی خۆیان و كه‌رامه‌تی خانه‌واده و كه‌سوكارییاندا تێده‌كۆشن و له هه‌وڵداندان بۆ پاراستنی ڕووی سپی نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌كه‌یان له هه‌موو جۆره‌كانی داپڵۆسین و مه‌ینه‌تی و فشاركردن، ئه‌وه‌ش له په‌راوێزی گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی دیموكراسیان كه ئه‌ركی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیانی پێ سپێردراوه. هه‌روه‌ها شتێكی ئاساییه كه هه‌ست به ئارامی و بێوه‌یی و دڵنیایی نه‌كه‌ن له‌ناو خاكی وڵاته‌كانیاندا كه له‌ژێر چه‌پۆكی سته‌مكاریدا بووه‌ته چه‌ند به‌ندیخانه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی. له‌م ڕووه‌وه ده‌بینین هێشتا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری وزه و توانای زانستی و سیاسی و كلتووری ئێمه كه په‌ڕاگه‌نده‌ی فه‌رمانڕه‌واكان نین به ده‌ست ناچارێتی مانه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕۆشنایی یاخود له په‌راوێزدا ده‌بن، بۆیه هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نیه ته‌نها چۆكدادان نه‌بێت بۆ سه‌رده‌ست و فه‌رمانڕه‌واكان و به‌و شێوه‌یه‌ش له قه‌فه‌سی دووره په‌رێزی و نه‌بووندا قه‌تیس ده‌بن و له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ماڵی پله دوو پله سێ دۆش داده‌مێنن، یاخود ئه‌وه‌تا ڕێگه‌ی به‌ندیخانه و گرتووخانه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن كه هه‌میشه له چاوه‌ڕوانیاندان، یان ئه‌وه‌تا سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و كه‌سوكار و نیشتمانه‌كانیان جێده‌هێڵن به زۆر و ده‌بنه چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی به‌شه‌ری بێ هێز و بێده‌سه‌ڵات و ته‌نها شتێك كه به ده‌ستیانه‌وه بێت دان به‌خۆداگرتن و ئارامیه. ئێمه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ڕه‌شبین نین و واش نابین، به‌ڵام جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه ده‌یه‌ی یه‌كه‌م له هه‌زاره‌ی سێیه‌م به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا مافی مرۆڤ مافی بیركردنه‌وه و ڕاده‌ربڕین بوونی نیه، به‌ڵكو چێژ وه‌رگرتن له‌و مافانه به گه‌وره‌ترین تاوانكاری داده‌نرێت كه بۆی هه‌یه به هۆیانه‌وه له‌ناو ببرێت، به‌ڵام ده‌بینی هێشتا ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌واكان له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌دا ڕێگه به زۆرداری و ملهوڕییان دراوه به‌بێ ڕكابه‌ر و له سه‌پاندن و به یاسایی كردنی هه‌موو كاره داپڵۆسێنه‌ره‌كانیاندا هه‌نه‌ر و سه‌لیقه‌یان په‌یدا كردووه. ته‌نها به بیركردنه‌وه له ناڕه‌زابوون و ڕه‌خنه گرتن له‌سه‌ر ساده‌ترین شت، ئه‌وه به تاوان داده‌نرێت كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ری لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات و به ئه‌نجامدانی خیانه‌تی مه‌زن و ده‌ست تێكه‌ڵاوكردن له‌گه‌ڵ بێگانه تاوانبار ده‌كرێیت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات ڕه‌شبین نه‌بین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق