و. له عه‌ره‌بییه‌وه: راستی نوری حەمید
ئایا ده‌كرێت پارێزگای كه‌ركوك و ده‌سته‌خوشكه‌كانی له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه ده‌چنه چوارچێوه‌ی مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عیراقه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌نێوان حانێ و مانێ و به‌رداشی مه‌ینه‌تییه‌كان و هیوای ڕێكردنیان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر گیرییان خواردووه، ده‌كرێت هه‌روا ببنه قوربانی دواخستن و خاوه‌خاوكردن كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه چاوییان پێی هه‌ڵنایه‌ت؟ به تایبه‌تی كه باری نائاسایی و هه‌ڵپه‌ستێردراوی كه‌ركوك ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی دوورودرێژ و دژواره بووه‌ته برینێكی كراوه و خوێن لێبه‌ربوو، یاخود به واتایه‌كی ووردتر بڵێین له‌وه‌ته‌ی كه نه‌وته‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و نه‌وته‌ی كه لێی بووه به نیقمه‌ت بۆ كوردستانییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ڕاستیه‌كه‌یدا نه‌وت ده‌بوو نیعمه‌ت بوایا بۆیان، چونكه یه‌زدانی مه‌زن پێی به‌خشیون. به‌ڵام گرفته‌كه له ناوه‌رۆكیدا له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه هه‌رچه‌ندێك زه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاوتێبڕینی هێزه ئیقلیمییه‌كان له گۆزه‌ی عیراق بدات، ئه‌و گۆزه‌یه‌ی كه پڕیه‌تی له خوێنی ڕۆڵه‌كانی، ئه‌وا به‌ڵا و ماڵوێرانی به‌سه‌ر ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كاندا ده‌بارێت، ئه‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و بێوه‌ییانه‌وه ده‌بینن كه به‌دی نایات تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناو ئامێزی سروشتی خۆیان كه ده‌مێك ساڵه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.
له دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و (5) ساڵه به‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی له‌ناوچووی پێشوودا كه هێشتا سیه‌كانی كه‌ركوكییه‌كان به ته‌واوه‌تی هه‌وای ڕزگاركردنی عیراقیان هه‌ڵنه‌مژیبوو، ئه‌وه‌بوو هه‌رزوو گیرۆده بوونه‌وه به كینه‌ی پیسی پاشماوه‌ی سه‌دامییه‌كان كه له هه‌وڵداندان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دووباره بۆ كپكردنی هه‌ناسه‌ی‌عیراقییه‌كان، به تایبه‌تیش ئه‌و كوردستانییانه‌ی كه هه‌میشه ببوونه نێچیری داوی شۆڤێنیسته‌كان ، ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه ژه‌هریان ده‌كرد به‌سه‌ر ناوچه‌كانیاندا و هه‌میشه شوێنێك بوون بۆ پێشێل كردن و په‌راوێز كردن. دوایین ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌للا شكستخواردوانه‌ش ئه‌وه‌بوو كه شاهید زووره‌كه‌ی عیراق، یاخود به مانایه‌كی ووردتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی عیراق مه‌حمود مه‌شهه‌دانی هه‌ڵیگیرساند كاتێك به ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر ده‌ستووری عیراقدا و له ڕێگه‌ی پیلانی زۆرینه‌ی ژماره‌وه كه دژی ساناترین بنه‌ماكانی ته‌وافوق بوون، ئه‌و ته‌وافوقه‌ی كه له هه‌موو كۆنگره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقدا به تایبه‌تی كۆنگره‌كانی له‌نده‌ن و هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین پێكهاتبوون له‌سه‌ری و مه‌شهه‌دانی و هاوه‌ڵه‌كانی له كاتی قۆناغی لاوازییاندا به‌شدارییان تیادا كردبوون، له كاتێكدا كه نابوت و ده‌سته‌وستان بوون و هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نه‌بوو ڕووی تێبكه‌ن ته‌نها كوردستانی ئازاد نه‌بێت كه له ترسی سته‌م و زۆرداری سه‌دامی گه‌وره‌یان لێی گیرسابوونه‌وه له كاتێكدا كه هیچ پێكهاته‌یه‌كی عیراقی (ئیتنی یان ئاینی یان تایه‌فی) له‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی ده‌ربازییان نه‌ده‌بوو. له‌م كێشه كه‌ركوكیه قه‌یراناویه‌دا كه چاوه‌ڕوانی ڕێگه‌چاره‌ی دیموكراتی یان هه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تره كه گه‌لی كوردستان به باشی بزانێت به ڕاوێژكردن شانبه‌شانی سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ی ، كه هه‌ر ڕاسته‌وخۆ له دوای هه‌ڵگیرسانی ئاگری ئاژاوه‌كه له كه‌ركوك ده‌ستپێشخه‌ری كرد به ئاماده‌بوونی له به‌غدا، به ئامانجی ته‌واوكردنی كاروانی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی عیراقدا. له خانه‌ی كه‌مكردنه‌وه نییه له بایه‌خی كه‌س، به‌ڵام له خانه‌ی ووتنی ڕاستی و ده‌رخستنی كاردانه‌وه ئاساییه‌كانی كورد له به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه ناواده‌كانی خه‌ڵكانی تردا، ئه‌وه‌بوو كه مافی ڕای گشتی كوردستانی بوو كه له ماڵه‌كانی خۆیان هاتنه ده‌ره‌وه و به یه‌كده‌نگ خۆپیشاندانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگێكی ناڕه‌زاییه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵێن: "پیاوان به كرده‌وه‌كانیان نه‌وه‌ك به قسه‌كانیان بوونی خۆیان ده‌سه‌لمێنن ئه‌ی مه‌شهه‌دانی، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ڵێنه‌كه‌ت شكاند و ده‌ستوورت پێشێلكرد و به نهێنی فێڵێكی یاساییت داهێنا و بوویته شاهیدێكی به ناهه‌قی سه‌رده‌م دوای ئه‌وه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندی كوردت به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ترۆپكی كورسی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له ده‌وڵه‌تی عیراقی دیموكرات و فیدرالیدا پێت لێچه‌قاند". له‌وانه‌یه ئه‌م قسانه بۆسه ورگی مه‌شهه‌دانی قورس بن نه‌ك بۆسه‌ر عه‌قڵی، چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ر عه‌قڵی هه‌بوایا، خۆی نه‌ده‌كرد به په‌ند به‌ده‌ست خه‌ڵكیه‌وه، یان باشتره بڵێین خۆی نه‌ده‌كرد به كراسه‌كه‌ی عوسمان تاوه‌كو شۆڤێنیه دوژمنه‌كانی ته‌وافوقی دیموكراتی بچنه ژێر باڵیه‌وه، ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه مه‌شهه‌دانی گه‌یانده ئه‌و پۆسته به‌رزه. له هه‌موو باره‌كاندا مادامه‌كی كورده‌كان به سروشتی ئاده‌میزادانه‌ی خۆیان لێبوورده‌ن ئه‌وه‌ش واده‌كات خه‌ڵكانی تر له به‌رامبه‌رییاندا به‌خۆیاندا بچنه‌وه، ئه‌وا له لایه‌نی كوردستانیه‌وه پێوابوونێك هه‌یه له‌وه‌دا كه مه‌شهه‌دانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و گه‌مه‌ی پێكراوه، به‌ڵكو عه‌قڵی خۆیشی له‌ده‌ستداوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێت كه‌وتووه‌ته داوی هه‌ڵه‌ی له‌خۆی زیره‌كتره‌وه...!ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه زۆر له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت، چونكه ڕێگه‌ی به‌خۆی داوه به‌و ڕێگه هه‌ڵه‌یه‌دا بڕوات به به‌شداریكردنی له گه‌مه‌ی بادانه‌وه به‌سه‌ر ده‌ستووردا له ڕێگه‌ی هه‌ستانی به ڕۆڵێكی ته‌مسیلی كه پێشتر چنراوه، به‌ڵام له كۆتاییدا قورتمی خۆیان ده‌گرێت. له كاتێكدا ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێكرد سته‌مكار ده‌رچوو هه‌روه‌كو ده‌ڵێن.. ئه‌وا مافی چاوی كه‌ركوكییه‌كانه كه به‌ره‌نگاری دره‌وشه‌كه ببنه‌وه ئیتر تیژییه‌كه‌ی هه‌رچه‌ندێكه و دروستكه‌ر و به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌ر كێیه‌ك بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌م باره‌دا ناوه‌نده شۆڤێنیسته‌كان سته‌مكار بوون و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ده‌رچوون و پرۆسه‌ی سیاسیان په‌كخست و هانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان دا، ئه‌وانه‌ی كه پشتیان كرده هاوپه‌یمانه‌كانیان له په‌رله‌ماندا و به‌ڵێنه‌كه نیشتمانیه‌كه‌یان شكاند و چوونه ڕیزی تاوانكارانه‌وه له دژی ئه‌و قوربانیه‌ی كه هه‌مان نه‌ته‌وه‌ی كورده ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌بێ هیچ ڕه‌واییه‌ك پێ له‌ده‌ستده‌درێت. بۆیه مافی كوردستانییانه ڕازی بن به گردبوونه‌وه له ده‌وری هه‌ر مێزێكی بازنه‌یی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانیان، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی مافیان هه‌یه به‌و پرۆسه سیاسیه ڕازی ببن كه له به‌رژه‌وه‌ندی مافه ڕه‌واكانیاندایه كه خۆی له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به‌بێ هیچ دواخستن و خاوه‌خاوكردنێك، به چاوپۆشین له جۆره‌ها ئاكام و ده‌رئه‌نجامێكی ناواده كه پێده‌چێت له‌و ناوه‌نده ئاژاوه‌گێڕانه‌وه سه‌رهه‌ڵبده‌ن. له ڕوانگه‌ی ئه‌م باره هه‌نووكه‌ییه ئینتیقالیه دژواره‌وه و پاڵپشت به چاكه و به هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هاوپشكه عیراقییه‌كان و له میانه‌ی هه‌ستكردن به‌و ڕۆڵه مێژوویه‌ی كه سه‌رجه‌م پێكهاته عیراقییه‌كان بینیویانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاغوت و ملهوڕی له سه‌رده‌می به‌عسی له‌ناوچوودا، بۆیه ئه‌ركی نیشتمانیمان له هه‌موو عیراقیه شه‌ره‌فمه‌نده‌كان داوا ده‌كات كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاركردنیان به‌ره‌و ته‌واوكردنی ڕێگه‌چاره‌ی ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و ناوه‌نده پیلانگێڕیه سه‌دامیانه له ڕیشه‌وه و له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا، به تایبه‌تیش له‌ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عیراقدا كه له ڕووی چه‌ندایه‌تی و جۆرایه‌تیه‌وه پێشده‌خرێن و نوێده‌كرێنه‌وه، له دوای كاروانێكی سیاسی به‌رده‌وام و پڕ له ماندوبوون و قوربانیدان. كه‌واتا هێزه ئاشتیخوازه‌كانی عیراق ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكدان كه هه‌ر ده‌بێت ده‌ری ببڕن بۆ ئه‌فراندنی ئه‌جیندایه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌دامیه تازه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به گرتنه‌به‌ری ڕه‌فتاره توندوتیژییه‌كانیان و ڕه‌وتی تیرۆریستیان شه‌قامی عیراقی بریندار له‌سه‌ر ناسنامه بشڵه‌ژێنن، هه‌روه‌ك سڵناكه‌نه‌وه له ئه‌نجامدانی كوده‌تا ڕۆژانه‌ییه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌ستووری وڵات‌دا، كاتێك ئه‌زموون سه‌لماندی كه گرتنه‌به‌ری زمانی دیپلۆماسیه‌ت و لێبوورده‌یی و ئاشته‌وایی و یه‌كتر له ئامێزگرتن له‌یه‌ك لاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێسووده، به‌ڵكو ده‌بێت پیلانه دۆزه‌خیه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت میلی كاتژمێره‌كان به‌ره‌و دواوه بگێڕنه‌وه، به‌ڵام به پشتیوانی هه‌موو هێزه عیراقیه كاراكان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و كاركردنیان بۆ تۆكمه‌كردنی ڕیزه‌كانی ناوخۆی ماڵی عیراقی، عیراق هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق