ن: نـوری بـریـمـۆ
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: راستی نوری حەمید
نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق(ستیڤان دیمستۆرا)ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدا بووه هه‌وڵی دیپلۆماسی چڕوپڕی داوه بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی له عیراقدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له كاتێكدا كه ڕێڕه‌وه سیاسیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ دروستبووه له‌سه‌ر ده‌ستی پاشماوه‌كانی سه‌دام و هاوشێوه‌كانیان و ئه‌وانه‌شی كه كارده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی چه‌ندین كۆسپی ئیقلیمی ناوكێش بۆ شڵه‌ژاندنی ئارامی و ئاسایشی عیراق و عیراقییه‌كان. دۆسێی ته‌وافوقی سیاسی و ئاشته‌وایی نیشتمانی و كاركردن بۆ ڕاگرتنی گێژاوی توندوتیژی و دژه توندوتیژی له پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دان كه له‌لایه‌ن نێردراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌درێن؟. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه له ناوچه‌ی كوردی دابڕاون و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ماده‌ی(140)ی ده‌ستوری عیراقه‌وه كه ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی گشتی ده‌سه‌پێنێت بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه كه ده‌ستور مافی ده‌نگدانی پێبه‌خشیون بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان و ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانن بۆ خۆیان له چوارچێوه‌ی سیستمی فیدرالی پێكهێنه‌ر بۆ عیراقی نوێ.
مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ئێستا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئه‌وله‌ویه‌ته به لای لایه‌نی كوردستانیه‌وه كه داوای نه‌هێشتنی دیارده‌كانی بێزاری لای زۆرینه‌ی كوردی ده‌كه‌ن له كه‌ركوك و كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه مافانه‌ی كه له ڕابردوودا لێیان زه‌وتكراوه و دوور نیه له ئاینده‌شدا لێیان زه‌وت بكرێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی لای ئه‌م باڵیۆزه نێوده‌وڵه‌تیه له‌پێشینه‌یه كه دیدوبۆچوونه‌كانی ئێستای له‌سه‌ر ده‌ستوری عیراق و یاساكانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌نده كه خاوه‌نی بڕیاری(1770) یه كه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌كلاییی كردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه كه ده‌یان ساڵه هه‌ڵپه‌ستێردراوه. پێده‌چێت سوودی زۆر بێت ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا بیهێنینه‌وه یاد كه داواكارییه كوردستانییه‌كان هاوته‌را له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ڕێگه‌چاره‌ی ناوخۆیی كه له‌م نێوه‌نده‌دا هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته نێوده‌وڵه‌تیه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا، كه له‌وانه‌یه كه‌ركوك بكاته هه‌ێمێكی سه‌ربه‌خۆ، چونكه ئه‌م مه‌سه‌له ژیارییه كه سه‌رجه‌م حكومه‌ته فیدرالییه‌كانی شڵه‌ژاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ره‌كه كۆك بوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌رباره‌ی هه‌موو خاڵێكی ورد و درشت.
له نێوان سوربوونی كورد و داوای هاوپشكه‌كان بۆ دواخستنی و هه‌ڵوێستی ته‌ماشاكارانه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وا پێده‌چێت كه لایه‌نێكی تر هه‌بێت پێچه‌وانه‌ی هه‌مووان بێت ، نه‌خێر به‌ڵكو بوونی چه‌ندین لایه‌ن كه ناكوڵه‌كن له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراقی نوێ ڕووده‌ده‌ن و هه‌مان قه‌وانی خۆداخران لێده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند وه‌ته‌رێكی جیاواز لێیده‌ده‌ن و نایانه‌وێت هیچ ڕۆڵێكی ئیجابیانه بگێڕن كه خزمه‌ت به باری هه‌نووكه‌یی وڵات بكات. له پێشه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌م گروپه سلبیانه ده‌یكه‌ن بریتیه له نانه‌وه‌ی ئاژاوه و نائارامی له ڕێگه‌ی گه‌مه‌كردن به خشته‌ی زه‌مه‌نی جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافه ده‌ستورییه كه بۆ هیچ لایه‌نێك نییه ببێته كۆسپ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌روازه دیموكراسیه‌كه‌ی كه ڕه‌وایی و شه‌رعییه‌تی خۆی له زمانی پشتبه‌ستن به ده‌نگی دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن وه‌رگرتووه، ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه خۆی بۆ خۆی فاكته‌ری یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشمه‌كێشه‌یه پێكده‌هێنێت كه هێشتاكه له مێشكی هه‌ندێك له‌وانه‌دا جموجوڵیه‌تی كه بۆ سه‌رده‌می گۆڕبه‌گۆڕی دیكتاتۆری ده‌گرین.
له كاتێكدا ده‌كرێت بڵێین ئه‌وانه‌ی كه كۆسپ و ته‌گه‌ره دروستده‌كه‌ن هیچ نین ته‌نها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نامۆ نه‌بێت به بارودۆخ و واقیعی كه‌ركوك كه هه‌ر له كۆنه‌وه لایان باوبووه و گره‌وییان له‌سه‌ر كه‌ركوكییه‌كان كردووه به زۆرینه‌یه‌كی كوردییه‌وه له‌گه‌ڵ باقی هاوپشكه‌كانی تریان له عه‌ره‌ب و توركمان و كلدو ئاشوورییه‌كان و ئه‌وانی تریشدا كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ونه ململانێوه و هه‌ر یه‌كه‌یان شینی خۆی ده‌كات له كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێكه‌وه ڕیفراندۆمه چاره‌نووسسازیه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وان واتا(نامۆكان) به هه‌ڵه‌دا چوون، چونكه هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه كه گیرۆده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وت بوون كه بووه‌ته نه‌هامه‌تیه‌ك بۆیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نیعمه‌تێكه، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا پێكه‌وه ژیاون، ئێستا و ئاینده‌ش پێكه‌وه ده‌ژین له‌سه‌ر بناغه‌ی بوونی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان كه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كان بۆ باوه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی واتا هه‌رێمی فیدرالی كوردستان خۆ ده‌بینێته‌وه، ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه سه‌لماندی به‌شێكه له عیراقی یه‌كگرتوو. هه‌روه‌ها ئه‌وان كه‌مینه‌ی دانیشتوان له دژی ده‌ستووری عیراق هانده‌ده‌ن و دژی ڕه‌وته‌كه ڕاده‌وه‌ستن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كانی با ده‌كه‌ن كاتێك سستی ده‌نوێنن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌رگاكان دابخه‌ن له دژی شێوازی وه‌رگرتنی ڕای زۆرینه‌ی دانیشتوان، بۆیه هه‌ر په‌كی هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكان ده‌خه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه نه‌ك به ته‌نها له كه‌ركوك، به‌ڵكو له ته‌واوی عیراقدا. به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی عه‌قڵانیه‌ت له ڕێگه‌ی ڕێزگرتن له ڕاستیه‌كان و ڕێگه‌نه‌دان به هه‌ر لایه‌ك كه ڕاستییه‌كان بۆ خۆی قۆرخ بكات بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی یان ئاینه‌كه‌ی یان تائیفه‌كه‌ی خۆی و هتد...ئه‌وا باری واقیعی ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی كه دابڕاون له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش واقیعی مایه‌ی نیگه‌رانی كه‌ركوك كه ئێستا چه‌ندین دیمه‌نی توندوتیژی به‌خۆوه ده‌بینێت و به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ش دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵكو ڕاسته ئه‌گه‌ر بڵێین به درێژایی ڕۆژگار له دووباره بوونه‌وه‌دان، چونكه له‌وێ ئاژاوه‌گێڕی له ئارادایه و تاوانه‌كانی كوشتنی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ناسنامه به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ناكۆكه په‌یوه‌نداره‌كان له‌م دۆسیێ كڵپه‌سه‌ندووه‌دا كه وێنه‌ی ملهوڕی و دیكتاتۆرییه‌ت له مێشكی خۆیاندا ده‌ربكه‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له ڕابردوودا ئاماده بوو، هه‌روه‌ك پێویستیشه له‌سه‌رییان به په‌له و دادپه‌روه‌رانه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ به ناونیشانی: له‌به‌رچاوگرتنی ڕێگه‌چاره‌ی دیموكراسی ناتوندوتیژی له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) ی ده‌ستوری عیراقی فیدرالی كه ئه‌ركی پاداشت پێدانه‌وه‌ی سته‌ملێكراوان و ئه‌و مافانه‌ی لێیان زه‌وتكراوه كه‌وتوه‌ته سه‌ر ئه‌ستۆی، هه‌روه‌ها مافه زه‌وتكراوه‌كان بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی، ئه‌وانه‌ی كه هه‌رگیز ئارام نابن و به نائومێدی ده‌مێننه‌وه له‌ناو وڵاتێكدا كه سه‌رباری هه‌موو كێشه و گرفته‌كان، گۆڕانكاری مه‌یدانی و بنه‌ڕه‌تی به خۆیه‌وه ده‌بینێت له بواری دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی گه‌لان به گشتی. له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ هیچ پێكهاته‌یه‌كی سیاسی عیراقی نیه ڕه‌خنه و لۆمه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بكات كه ده‌خوازێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی چاره‌نووسی خۆیدا بشكێته‌وه و كۆڵی لێنادات، به‌ڵكو سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌و ناوچانه‌دا كه هه‌ندێك به ناوچه‌كانی جێی مشت‌ومڕ و ناكۆكی ناوییان ده‌به‌ن. چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه كوردستانیه‌كه‌ی درێژی خایاند كه زۆرێك مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری و سته‌می نه‌ته‌وه‌په‌رستیان له‌سه‌ری چه‌شتووه و ئێستاش داوا ده‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه چه‌ندین جۆر فشار پیاده بكه‌ن له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا و له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌یان و لكاندنی ناوچه‌كانیان له‌ڕووی ئیدارییه‌وه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه. بۆ زانینیش كه‌ركوكییه‌كان بێزار بوون له زۆربوونی ده‌ستی ده‌ستی و خاوه‌خاو كردنه‌كان و به‌ڵێنه‌كان، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه هه‌موو حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق خۆیان له جێبه‌جێكردنیان دزیوه‌ته‌وه. له كۆتاییدا ده‌ڵێم..هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكرێت له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌كه‌م جاری، ئه‌وه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هێزه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له حوكم كردنی عیراقی نوێ‌دا ئه‌وه‌یه كه ته‌نها په‌له بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی ده‌ستور بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕشتنی خوێنی پاكی مرۆڤه‌كان كه له ئه‌نجامی ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ك له عیراقدا سه‌ری هه‌ڵداوه جۆگه‌له‌ی به‌ستووه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ركه‌وتوانه كه ده‌كرێن ببێته له‌مپه‌ر بۆ وه‌ستانی خوێن به‌ربوونی ئه‌و برینه‌ی كه‌ركوك و مه‌خمور و شه‌نگار و خانه‌قین و شێخان و زۆرێك ناوچه‌ی دیكه‌ش، كه پێده‌چێت به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار ناكۆكی زیاتریان تیادا سه‌رهه‌ڵبدات ئه‌گه‌ر بێت‌و به په‌له چاره‌سه‌رییان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیش به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌م كێشه ناوخۆییه‌ش بكات، هه‌رچه‌نده هێشتا له ده‌ستی عیراقییه‌كاندا ماوه و ئێستا ده‌توانن له نێوانی خۆیاندا له پێشئه‌وه‌ی كار له كار بترازێت، چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به مه‌رجێك گیانی ئاشته‌وایی و داننان به بوون و مافی یه‌كتری له‌نێوانیاندا هه‌بێت پێكه‌وه له پێناوی ته‌واوكردنی ئه‌ركی به فیدرالی كردن و دیموكراتیزه‌كردنی عیراق له ڕێگه‌ی وازهێنانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق له كلتووری ڕابردوو. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێكی سه‌رسوڕهێن ده‌مێنێت ئه‌وه‌یه: كێ ده‌رئه‌نجامه‌كانی گۆڕانی كێشه‌ی كه‌ركوك و ده‌سته‌خوشكه‌كانی له داوو ته‌ڵه‌كانی سستی و خاوه‌خاو كردنه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌ی ته‌ڵه‌زگه‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ؟.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق