ن: نـوری بـریـمـۆ
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: راستی نوری حەمید
له‌و كاته‌وه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا له كانوونی یه‌كه‌می 2007دا ئیمزا كرد، ئێستا كارئاسانی ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند دانوستانێكی جددی بۆ ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیجی ماوه‌درێژ به جۆرێك كه خاڵه‌كان له‌سه‌ر پیته‌كان دابنێت له‌ڕێگه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی ته‌وافوقی بۆ چوارچێوه ڕێژكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئه‌منیی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ئێستا و له ئاینده‌دا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌م ڕێككه‌وتننامه درێژ خایه‌نه ده‌بێته‌هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی میكانیزم و ڕێگه‌كانی شوێن و كات و پێگه‌ی یاسایی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو عیراق، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه ئێستا تاوتوێ ده‌كرێت و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رپۆشێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌درێت كه پێده‌چێت ئه‌م مانه‌وه سه‌ربازییه به شه‌رعی بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی بخاته چوارچێوه‌ی یاساوه و چه‌ند سه‌رو بۆرێك بۆ جموجوڵه مه‌یدانییه‌كانی دابنێت ئه‌ویش به پێكهاتن و ڕێكخستنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی به‌غدا كه بۆی هه‌یه هه‌ڵوێستی یاسایی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی ناو عیراق ده‌رببڕێت به‌وانه‌شه‌وه كه له‌وانه‌یه ئاڵۆز بن له سه‌ره‌تاوه، به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی كی تایبه‌تن به هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌وه، زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه. به‌پێی ڕاگه‌یانی بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتننامه‌كه كه له واشنتۆن به ڕه‌سمی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزای له‌سه‌ر كرا، پێده‌چێت عیراق پێ بنێته قۆناغێكی نوێوه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا سه‌رباری بوونی كێشه و گیروگرفته‌كان، بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێش كۆتایی هاتنی مانگی ته‌مموزی داهاتوو ئه‌و ڕێككه‌وتننامه نوێیه ئیمزای له‌سه‌ر بكرێت به‌و هیوایه‌ی كه له‌ڕووی پراكتیكیه‌وه ئه‌و ڕێككه‌وتننامه ستراتیجیه له سه‌ره‌تای ساڵی2009وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی و عیراقی پشتڕاستیان كرده‌وه. پێده‌چێت قسه‌كردن له ئێستادا له‌م ڕێككه‌وتننامه ستراتیجیه زۆر زوو بێت، به‌ڵام هه‌وڵدانی له پێشینه بۆی زۆر به‌سووده، چونكه چه‌ندین ڕه‌خنه و گازه‌نده‌یی، به‌ڵكو زۆرێك ناڕه‌زایی هه‌یه كه له به لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌وا داده‌نرێت و ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامی خه‌فه‌تباری عیراقدا و له گۆڕپانی سیاسی‌دا كه زۆرێك مشت‌ومڕ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا به‌خۆوه ده‌بینێت، سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌وه‌تا هه‌ندێك داوا له هێزه سیاسییه‌كان عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن كه پێش ڕووداوه‌كان بكه‌ون و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان هه‌ڵیان بسووڕێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ماف به خۆیان ده‌ده‌ن پرسیار بكه‌ن له باره‌ی ناوه‌رۆكی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه كه قسه و باس له باره‌یه‌وه زۆر بووه پێش ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌می په‌رله‌مانی عیراق كه وه‌كو لایه‌نێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌شریعی هه‌ڵبژێردراو مافی هه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و ماده‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه بكات و ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و به نێگه‌تیڤ یان به پۆزه‌تیڤ بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یان جێبه‌جێ نه‌كردنی بدات یاخود هه‌مورای بكات به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراقی فیدرالی دیموكراسی یه‌كگرتوو ده‌یخوازێت كه له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له(5)ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوودا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئارامی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێگه و ڕۆڵی شایسته‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، هه‌روه‌ك دانیشتوانه‌كه‌شی مافیان هه‌یه له باشتركردنی بار‌و بژێوی ژیانیان، به‌ڵكو مافیان هه‌یه كه هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌رده‌میانه كه ره‌وایی بنوێنێت له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته عیراقییه‌كان له‌ڕووی ئاینی و تائیفیه‌وه كه زۆری نه‌مابوو به‌هۆی ناچوونیه‌كی و جیاوازییه‌كانه‌وه وڵاتی عیراق به‌ره‌و گێژاوی شه‌ڕێكی ئه‌هلی ناوخۆیی ببات كه سه‌ركه‌وتوو تیایدا ته‌نها دوژمنانی عیراقه و ژێركه‌وتووش به ته‌نها گه‌لی عیراقه و كه‌سی تر نیه، ئه‌و گه‌له‌ی كه گیرۆده بووه‌به ده‌ست چه‌ندین نه‌هامه‌تی و كێشه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند چه‌كه‌ره‌یه‌كی ئیجابی هه‌یه له ئاسۆوه سه‌رییان ده‌رهێناوه، ئه‌ویش له دوای ئه‌و باشبوونه ئه‌منییه ڕێژه‌ییه‌ی كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق به‌خۆیانه‌وه بینیوه، به تایبه‌تیش ئه‌و ده‌نگۆی هه‌واڵانه كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه گوایا هه‌وڵ و ته‌قه‌للای جدی له ئارادان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌درێت كه گرنگی ته‌واو به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی دانوستان و ووتوێژكردنی زانستیانه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی سیمای هێڵه پانه‌كان و میتۆده‌كانی سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی كارووباره‌كان و مكۆمكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌موو بوار و ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا ئه‌ویش به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی زه‌مه‌نی و پابه‌ند بۆ هه‌ردوولا كه گومانی تێدا نیه هه‌ردوولایان زوو بێت یان دره‌نگ ده‌گه‌نه ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه كه زامنی مافه‌كانیانه له ڕووی شێوه و بنه‌ما و ناوه‌رۆكه‌وه، له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه دووقۆڵیه ستراتیجیانه‌ی كه ئه‌مریكا له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌گه‌ڵ زۆرێك ده‌وڵه‌تی جیهاندا ئه‌نجامیدا وه‌ك ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن كۆریای باشوور سه‌باره‌ت به چۆنێتی ڕێكخستنی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه‌دا. ده‌بینی ترس و نیگه‌رانی زۆری عیراقییه‌كان كه له هه‌ستكردنیان به زه‌روره‌تی زانینی چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، وایانلێده‌كات زیاتر سوور بن له‌سه‌ر داواكردن بۆ په‌له كردن له دانووستانی پراكتیكی و پاڵنانی مه‌سه‌له و كارووباره‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی هاندانی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌م بواره چارونووسسازیه‌وه بۆ خۆتاودان به ئاراسته‌ی پشتبه‌ستن به شێوازێكی دیاریكراو سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یاندا كه كه‌توه‌ته ناوه‌ندی كێشه و گرفته‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا له ئه‌نجامی پێویستی ئه‌م ده‌وڵه‌ته فیدرالیه لاوه بۆ دامه‌زراندنی داموده‌زگاكان و فه‌رمانگه‌ی كارای حكومه‌ت كه شه‌ونخوونی بكات له پێناوی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان هاتووه‌ته ئاراوه، له كاتێكدا كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌یه و زۆرێك مه‌ترسی ڕوویا تێكردووه وه‌ك ترس و نیگه‌رانی و هه‌ژاری و كۆچ و ئاواره بوون و چه‌ندین خاڵی لاوازی تر ، به تایبه‌تیش بڵێین به هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕۆڵه ئیدارییه‌ی كه به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان دراوه كاتێك پێویسته له‌سه‌ری به ڕێگه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیدا بڕوات، دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی كه خه‌ڵكی عیراق پێشكه‌شیان كرد به جۆرێك كه‌س به‌خیلیان پێنه‌بات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق